وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی کارتی نیشتیمانییەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لەبارەی کارتی نیشتیمانییەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە چەند پارێزگایەک بۆ ماوەی یەک هەفتە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی ڕادەگیرێت".

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەمەسەبەستی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ساڵانە سبەینێ یەکشەممە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕادەگیرێت". 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە: بڕیارەكە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، لەو ماوەشدا تەنها كارتە چاپكراوەكان دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.


PM:06:49:02/10/2021