کەجەکە لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" هیوادارین كه یه‌كێتی بتوانێت به‌هێزتر له جاران له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشوری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت".
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مامجه‌لال تاڵه‌بانی، رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ بیره‌وه‌ری به‌ڕێزیان داده‌نه‌وێنین و پابه‌ندبونی خۆمان به رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه".
باسی لەوەشکردووە: له مێژوی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌كدا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به زانابونی مێژویی، لێهاتویی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی مۆركی خۆیان له روداو و پێشهاته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ناسنامه و مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، سه‌رۆك مامجه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه به زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورددا شوێنپه‌نجه‌ی له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كورستان و به تایبه‌تیش باشوری كوردستان دیاره، هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌وه توانی له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و عێراقیش ببێته ناونیشانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، دانۆستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا ئەوەش هاتووە" ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ی كه له نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال، رێبه‌ر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا بونیادنرا بو به هه‌وێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان و ده‌سكه‌وتی مه‌زنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكهوتهوه كه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن، له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، پابه‌ندبون به میراسی شۆڕشگێڕی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م دۆستایه‌تییه كلیلی تێپه‌ڕبونه له قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێرشه‌كان".
ئەوەشی خستوەتەڕوو: له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مامجه‌لالدا به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمانی ده‌زانین كه بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له میرات و بیروه‌ره‌ی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌ره به تێكۆشانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له دژی داگیركه‌ران بده‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مانی ئاشتی و دادپه‌ره‌وه‌ری و یه‌كسانی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی له هه‌مو كوردستاندا بونیاد بنێین، هیوادارین كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به پشتبه‌ستن به میراتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی سه‌رۆك مامجه‌لال بتوانێت به‌هێزتر له جاران له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشوری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت.