لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" تاوه‌كو ئێستا پارەکەی بەغداد ڕەوانەی هه‌رێمی كوردستان نەکراوە، ئومێد ده‌كه‌ین تاوه‌كو پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بگات".

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا برەپارەکە نەگەیشتووەتە هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد: ناردنی ئەو بڕەپارەیە هەندێک رێککاری رۆتینی ماوە و ئومێدەوارین تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان. 


PM:05:47:03/10/2021