لەشاری سلێمانی لە دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ-دا ناوه‌ندێكی رۆشنبیری مۆدێرن به‌ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یەک شەممە به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمیست و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵدا، له سلێمانی ناوه‌ندی رۆشنبیری د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كرایه‌وه.
ناوه‌ندی رۆشنبیری د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، ناوه‌ندێكی رۆشنبیری مۆدێرنه، كه له‌كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ و شوێنی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی گرنگی بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردی تێدایه.
هەروەها له‌و رێوره‌سمه‌دا په‌رده له‌سه‌ر پیكه‌ری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانی لادرا كه هاوڕێی كۆچكردو عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ بوون و رۆژگارێك خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به بواری ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردی كردووه‌و جێگه‌ده‌ستیان له‌بواری رۆشنبیری‌دا له سلێمانی دیاربووه.