دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر لە چەند ناوچەیەکی سنوری شاری هەولێر ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزایی کۆیە و دەوروبەری بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، زەمینلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بەدوری ٣٤ کیلۆمەتر لە قەزای کۆیە روویداوە.