كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق کاتی پێدانەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانی بە دەنگدەران بۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو درێژكردەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، پێنج كاتژمێر بۆ وادەی پێدانەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان درێژكرایەوە و دەنگدەران دەتوانن تاوەكو كاژێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو كارتەكانیان وەربگرنەوە.
بڕیارە رۆژى ١٠ى ئەم مانگە، پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەبچێت.