پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو ئەو قوتابخانانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەدەچێت، تیمەکانى کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان سەردانیان دەکەن".

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی کۆمسیۆن دەچنە ئەو قوتابخانانەی کە بەمەبەستی مانەوە و ئامادەکردنی بنکەکانی دەنگدان و هێنانی کەلو پەل و پێداویستی کۆمسیۆن دیاریکراون". 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو مەبەستە داواتان لێدەکەین هاوکاری تەواویان بن و ژور و شوێنی شایستەیان بۆ دابین بکەن بۆ خۆیان و بۆ کەل و پەلەکانیان، لەبەرئەوەی پرۆسەکە هەستیارە و پێویستە هەموومان پاڵپشت و هاوکاریان بین تکایە ئەرکی نیشتیمانی خۆتان جێبەجێبکەن.

بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە (٢٤) ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی (٣٢٩) کورسی پەرلەمان. 


AM:12:01:06/10/2021