ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەندیکای زێڕنگەران نرخی زێری راگەیاند و بەراورد بە دوێنێ بەرزبۆتەوە.
سەندیکای زێڕنگەران لە هەولێر نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٨ دۆلار راگەیاندو، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٥٦ سەنتە.
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٥ ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٤ ھەزار دینارە