سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین". دووپاتیشیكرده‌وه، ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا له کاتی كردنه‌وه‌ی سایلۆی قه‌زای كه‌لاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگه‌یاند" ١٢٦ ملیار دینارمان بۆ ١٩ پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەگەرمیان تەرخانکردوە، هەروەها لەکۆبونەوەماندا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان داواکاری خەڵکی ناوچەکەمان وەرگرتوە و بەگوێرەی توانا هەوڵی جێبەجێکردنمان دەدەین".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو: پرسێکی دیکە کە حکومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکات ئەوەیە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت سەرجەمیان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدابن و داهاتەکانیان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بۆ ئەوەی بەهۆی ئەو داهاتەوە خزمەتی خەڵکی کوردستانی پێبکرێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم دابین ده‌كات و ده‌بێته ژێر خان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له كوردستاندا.
دەقی وتارەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
- گه‌رمیان پشكی زێڕی به‌ركه‌وتووه له قوربانیدان و به‌رگریكردن له خاكی كوردستان و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال بووه‌ته‌وه.
- ئه‌ركی هه‌موومانه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كان بكه‌ین.
- ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له ستراتیژی حكومه‌ت بۆ درووستكردنی ژێرخانی ئابووری له كوردستاندا.
- ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم دابین ده‌كات و ده‌بێته ژێر خان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له كوردستاندا.
- ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ پێشبكه‌وێت پیشه‌سازی و بازرگان‌یش ده‌بووژێته‌وه.
- ستراتیژی حكومه‌ت بنیاتنانی پڕۆژه‌ی گه‌وره و فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌ی داهاته.
- گه‌رمیان هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له به‌رگریكردن له كوردستان.
- خۆڕاگری خه‌ڵكی گه‌رمیان وایكردووه هه‌موومان پێتان سه‌ربه‌رز بین و خۆمان به قه‌رزاری ئێوه بزانین.
- له سه‌رتاوه 126 ملیار دینارمان بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و ستراتیژی له گه‌رمیان ته‌رخان كردووه.
- چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه ئه‌وانیش رێگه‌ی كه‌لار – كفری و كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخانه و هیوادارم به زوویی ته‌واو بكرێن.
- 16 ملیار دیناری دیكه بۆ 19 پڕۆژه‌ی دیكه خه‌رج ده‌كه‌ین.
- ئێمه هه‌رچی بكه‌ین بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه‌مه. چونكه گه‌رمیان به گشتیی دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین.
- گوێم له داواكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان گرتووه و زۆر له كه‌موكورتییه‌كان خزمه‌تگوزاری زۆر بنه‌ڕه‌تین، ئه‌وه‌ی پرسیاره بۆچی تا ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته خه‌ڵك.
- ئێمه هه‌موومان فه‌رمانبه‌رین، هیچ منه‌تێكی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئێمه به خه‌می خه‌ڵكی خۆمانه‌وه بێین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
- هیوادارم هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له حكومه‌تدان له خزمه‌تی هاووڵاتیان بن و ئه‌ركه‌كانیان به جددی جێبه‌جێ بكه‌ن.
- هه‌ندێك له داواكارییه‌كان یاسایین، وه‌كو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ناوچانه‌ی له رووی ئیداره‌وه سه‌ر به گه‌رمیانن و وه‌ك یاسا سه‌ر به پارێزگاكانی دیكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه وه‌ك حكومه‌ت و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا، به‌شێكی زۆری ئه‌و پرسانه په‌یوه‌ندییان به په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرین كه به جددی له خه‌می ئازار و به‌دیهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بن.
- حكومه‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌یه و سه‌رتاسه‌رییه. به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته ده‌ست.
- له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. ئه‌مه سه‌روه‌ریكردنی یاسایه و خۆسه‌پاندن نییه.
- ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
- هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌ك رێك‌بخرێن و حكومه‌ت بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و سنوورانه بكات و داهاتیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه.
- هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه گه‌رمیان بێ‌ناز نه‌مێنێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ی گه‌رمیان بێ‌ناز بووه، ئه‌ركی قورس‌تر ده‌خاته ئه‌ستۆمان كه زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین.
- ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تدا بێت به دڵنیاییه‌وه بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
- به‌شێكی زۆری مافه‌كانی ئێوه له به‌غدا پێشێلكراون و پێویسته ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.
- من نه‌هاتووم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هاتووم خزمه‌تتان بكه‌م.
- پێویسته نوێنه‌رانی ئێمه له به‌غدا به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بن
- پێویسته نوێنه‌ره‌كانمان به‌یه‌كه كار بكه‌ن و هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بده‌ن.
- ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌چنه به‌غدا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن و قه‌ره‌بووی ئه‌نفالكراوان بكرێته‌وه.
- داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م، به قه‌ناعه‌تێكی ته‌واو ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن، كه به‌ڵێنه‌كانیان بكه‌نه كردار و بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن. ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن كه خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و خه‌ڵكی كوردستان.
- هێشتا قه‌یرانی ئابووریمان ماوه و بابه‌تی په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وامه و داواتان لێده‌كه‌م هاوكاری حكومه‌ت بن و حكومه‌ت جیاواز نییه له ئێوه و حكومه‌ت و هاووڵاتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر به‌رن.