بەڕێوەبەرایەتی گومرکی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ سەرجەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ، كه واژۆی ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌كانی (ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ، حاجی ئۆمه‌ران، په‌روێزخان) و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگ كراوه تێیدا هاتووە" به‌پێی ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، سه‌رجه‌م ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن".
هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، ئاگادارتان دەکەین کە سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان لە کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە تا کاتژمێر ٦ی بەیانی رۆژی دووشەممە بۆ جوڵە گەشتیاری و بازرگانییەکان دادەخرێن.
بڕیارە سبەینێ هەینی دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.