لە ساڵرۆژی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی زیندانی بادینان پەیامێکی دەنگی کاریگەر لە زیندانی ھەولێرەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە، دەڵێت " پێم سەیرە خاوەن ئەم دەزگا ئەمنی و دەستەڵاتە باسی حوکمڕانی دەکەن و لەبەرامبەرمان چەندە دڕندە بوون ".
شێروان شێروانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە بێ تاوانی زیندانیانی بادینان و پێشڵکاری دەزگا ئەمنیەکانی ئاسایشی گشتی ھەولێر دەکات لە کاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان و دەڵێت" ئەم دەستەڵاتە دەتوانێ زیندانیمان بکات و چەند کیلو گوشتێک لە جەستەمان بکەنەوە و فشار لە کەسوکارمان بکات، بەڵام ناتوانێ قەناعەت و ناخمان بگۆڕدرێ، زیندانیانی بادینانیش بە ئیرادەو بەرامبەرەکانی بە دوراو بەناو دەکات".
پار ساڵ وەکو ئەمرۆ لە رێکەوتی ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ شێروان شێروانی لە ماڵەکەیدا رفێنراو لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ بە بێ بونی ھیچ بەڵگەیەک لەگەل چوار رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەدا بۆ ماوەی شەش ساڵ حوکمدران.