کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌یدا له‌سه‌ر پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم جیاوازن، بارزانی په‌له‌یه‌تی و پشت به تورکیا ده‌به‌ستێت، کۆسره‌ت ره‌سوڵ پێیوایه هێشتا زووه‌و ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی ئێران و تورکیا رانه‌گیرێت " هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان له‌ناو ده‌چن".
بارزانی و کۆسره‌ت ره‌سوڵ رایان له‌سه‌ر کات و مامه‌ڵه‌کردن له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی جیاوازه که گوزراشت له رای جیاوازی نێوان پارتی ویه‌کێتی ده‌کات، هه‌رچی بارزانییه وه‌ک هه‌فته‌ی رابردوو چووه په‌رله‌مان له‌م پرسه‌دا خێرایه‌و زیاتریش پشت به‌هه‌ندێک به‌ڵێنی نهێنی ده‌به‌ستێت که تورکیا‌و چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپایی پێیان داوه، یه‌کێتیش وه‌ک ئه‌مرۆ كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سكرتێری یه‌كێتی به‌رۆیته‌ری رایگه‌یاندووه" هه‌موو كورد پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی كورد بیر له‌وه بكاته‌وه داخۆ ئێسته كاتێكی شیاوه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه، چونكه پێده‌چێ جارێ كاتی پێویست بێت".
كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ڵێت" كورد ده‌بێ هاوسه‌نگی سیاسی له نێوان ئێران و توركیا بپارێزێت، ده‌نا كورد هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی له‌ناوده‌چن".( ئاماژه‌یه‌که بۆراگرتنی په‌یوه‌ندیه‌کی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران)دا.