شاسوار عەبدولواحید لهدوای دهنگدان سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هاوڵاتیان چوار ساڵ جارێک فرسەتی ئەوەیان بۆ هەڵدەکەوێت کە نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، بۆیە دەتوانن رۆژێكی مێژویی گەورە تۆمار بکەن".
سەرۆکی نەوەی نوێ داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کە دەنگ بە هێزێکی ئازای دەرەوەی دەسەڵات بدەن و ئۆپۆزسیۆن بەهێز بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەشبینم بە شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی تایەتیش زۆر بە باشی بەڕێوەچوو.