لاهور شێخ جه‌نگی ڕایدەگەیەنێت" پێویسته هاوڵاتییان بێن و به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن".
کەمێک پێش ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له قوتابخانه‌ی كاشمای بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ده‌نگیدا و
له په‌یامێكیشدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند" ده‌نگدان مافی هه‌موو تاكێكه، ئه‌وانه‌شی ناڕازین به ده‌نگدانیان ده‌توانن بڕۆن سزای ئه‌وانه بده‌ن كه به دڵیان نین یان ده‌نگیان پێبده‌ن و پاداشتیان بكه‌ن".
وتیشی" بەیانی کاک سەعدی وتی، ئامێرەکان کێشەیان تیایە، بەڵام هیچ کێشەیەک نابینم، دەترسم ئەو کێشەیەش بخەنە ئەستۆی من، وەک هەموو شتەکانی دیکە".
جەختیشیکردەوە: من لە پرۆسەی سیاسی نەچوومەتە دەرەوە، بەڵکو تەنها پشوویەک دەدەم، ئەگەر حزب مابێت ئەوا کێشەکان لە سەرکردایەتی چارەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: زۆر خۆشحاڵ نیم بەم هەڵبژاردنە، بەداخەوە مەرجەعیەتی كورد لە دەستی تاكە بنەماڵەیەكدا دەبێت.