گەنجێکی تەمەن (٢٢) ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەڵەبجە گیان لەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵی بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە راگەیاند.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند" لەکاتی کارکردنیدا گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی سەرهەنگ باقی عبداڵڵا دانیشتوی ناحیەی خورماڵ گەڕەکی  قەڵا پیشە وەستای دەکرد تەزوی کارەبای  بەردەکەوێت و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلیمانی دەکرێت پاش ماوەیەکی کورت لەونەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە: دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رووداوەکە رێکخراوە. 


PM:03:35:11/10/2021