زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی راگەیاند

لە ئاگادارییەکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندکارانی بۆ ئەمساڵی خوێندن راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە زانكۆی پۆڵیتەكنیك دەستپێدەكاتەوە و داوا لە مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانیش دەکەین بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دەست بە پرۆسەی خوێندن بكرێتەوە.

لە راگەیەنراوەكە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی داوا لە خوێندكاران دەكات، لە ماوەی ١٥ رۆژدا ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن تاكو لە روی تەندروستییەوە سەلامەت بن و بتوانرێت لە كەمترین كاتدا پەیوەندی بە بەشە ناوخۆییەكانەوە بكەن.


AM:08:45:12/10/2021