بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی وانەبێژان لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەرورەدی گشتی دەستیپێکرد و داوای دامەزراندن دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزایی ڕانیە گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام داو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی شایستە داراییەکانیان دەکەن.