ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازی له كونسولی توركیا له هه‌رێم كرد، له‌دیداره‌كه‌دا كونسولی كۆماری توركیا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له (هاكان كاراچای) كونسولی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان كرد، له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پرسی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیانى عێراق له هه‌ڵبژاردن تاوتوێكرد.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا كونسولی كۆماری توركیا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد بەبۆنەی زیادكردنی رێژه‌ی كورسیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.