هێزە براوەکانی هەڵبژاردنەکان لیژنەی دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستنیشان دەکەن

لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لیستە براوەکان لیژنەی دانوستانکاری خۆیان راگەیاند.

بەپێی زانیارییە میدیایەکان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لیستی " تەقەدم" و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، محەمەد تەمیمی و فەلاح زیدانی دەستنیشانکردووە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان.

خەمیس خەنجەر سەرۆکی لیستی " ئەلعەزم " مەحمود مەشهەدانی دەستنیشان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لیستە براوەکان.

هەرچی لیستی پارتیە، مەسعود بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری دەستنیشانکردووە بۆ ئەو بەرپرسیارێتیە.

هاوپەیمانی کوردستانی، قوباد تاڵەبانی راسپاردووە تا سەرۆکایەتی دانوستانی لیستەکەیان بکات لەگەڵ لیستە براوەکانی تر.

هەرچی نەوەی نوێیە، سروە عەبدولواحید و رێبوار عەبدولرەحمان یان دەستنیشانکردووە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکان.

لایەنە شیعەکانیش لە نێو خۆیاندا کەوتوونەتە گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێ.



PM:08:36:13/10/2021