کۆمەڵەی هاوئاهەنگی شیعەکان کە زۆربەی سەرکردە شیعەکانی عێراق بەبێ موقتەدا سەدر دەگرێتەوە، ئەمڕۆش جارێکی تر ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنیان رەتکردەوە.
کۆمەڵەی هاوئاهەنگی سەرکردە شیعەکان کە پێکهاتوون لە ( نوری مالکی، عەمار حەکیم، هادی عامری، حەیدر عەبادی، قەیس خەزعەلی،
فالح فەیاز، همام حەمودی، ئەحمەد ئەسەدی، عەبدولحسین موسەوی) لە راگەیاندنێکدا جارێکی تر کۆمسیۆنی باڵایان بە بێ دەیقەتی دراوی ناڕوون و شێواوی لە راگەیاندنی ئەنجامەکاندا تۆمەتبار کرد.
ئەم لیژنەیە کە سەرجەم میلیشیا شیعەکانیشی لە ژێر چەتریدا کۆکردۆتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سوورن لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان کە کۆمسیۆن رایگەیاندووە.