ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە فێستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵی و كوردییەكان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت. 

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایز دەستپێدەکات و لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم هاوڵاتیانی هەرێم بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا دەكەن كە بڕیارە تا ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەردەوامبێت و تیایدا بەرهەمی جوتیاران و كاری دەستی خانمان و هەنگەوانان و خواردن و چەند بابەتێكی دیكە دەخرێنە بەردەم هاوڵاتیان و لە ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی هەڵەبجەش بەشداربوو هەیە.

فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، فێستیڤاڵێكی ساڵانەیە و لە وەرزی پایزدا بە نمایشكردن و خستنەڕوی بەروبومی خۆماڵی و چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش بەشداردەبن.


AM:09:15:14/10/2021