بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەروەردەی گشتی دەستیپێکرد و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن.
مامۆستایانی وانەبێژ جەختدەكەنەوە، ئەگەر داواكارییەكەیان جێبەجێنەكرێت لە بایكۆتی هەمیشەیی بەردەوامدەبن و كەرتی پەروەردە پەكیدەكەوێت.