بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئەنجامی خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی رێکخراوی ئەمەل و حیزبوڵای لوبنان لە بەردەم ماڵی دادوەریدا لە بەیروت بارگرژی دروستوو، لەئەنجامدا دروستبوونی شەڕە تەقەی لێکەوتەوەو ٦ هاوڵاتی کوژران و ٥٠ کەسیتریش برینداربوون.
ئەو خۆپیشاندانەی دژی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەیسی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت سازکرا، لە ئەنجامدا شەڕی هەڵگیرسا و لە ماوەیەکی کەمدا چەند ناوچەی تری بەیروتی گرتەوە، لەوانە ( تەیونە ) و چەندان شوێنی تر میشلیشیاکان و سوپا تەقە لەیەک دەکەن و تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان، نەجیب میقاتی داوایی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دەکات.
تا ئیستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیە تەقینەوە گەورەکەی بەیروت کە دوو ساڵ لەمەوبەر روویدا یەکلایی نەبۆتەوەو ناوبەناو دوا دەخرێت.