وتەبێژی حکومەی رایگەیاند، بەهانە بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین دەهێنێتەوەو دەڵێت "گرانبوونی بەنزین بەهۆی ئەوەیە لە دەرەوە هاوردەی دەکەن".
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له رابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوه، ئەوەش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.
هەروەها دەشڵێت" هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه بڕیارە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
لەبارەی نەوتی سپیشەوە جوتیار عادل نووسیویەتی، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەرکردن و دابینکردنی نه‌وتی سپیدایە.
لە دوای هەڵبژاردنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی بەنزین و نەوت گرانبووە.