لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له‌سەر كوژرانی كارمه‌ندێكی سكیوریتی له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" کوڕەکەم بەمەبەستی دابینکردنی جێگەی مانەوە بۆ شاندێک لە ماڵەوە چۆتە دەرەوەی کۆمەڵگەی دەروازە ستی و رووداوەکە روویداوە".
حه‌مه سوور دووشیوانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دوێنێ شەو دوای رووداوەکە کوڕەکەم دیارنەبوو، دواتر ئێوارەی ئەمڕۆ دۆزیمانەوە، راستەوخۆ په‌یوه‌ندیمان به بنه‌ماڵه‌ی كوژراو كردووه و ئه‌وان وتویانه پێویسته یاسا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئێمەش رادەستی یاسامان کرد".
ڕوونیشیکردەوە: شاندێک لە کەرکوک بوون هاتوونەتە سلێمانی بۆ مانەوە کوڕەکەم ویستوویەتی بچێت جێگەی مانەوەیان بۆ دابین بکات، بەڵام ئەم رووداوەی بەسەردا هاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌گه‌ر خۆم بخه‌مه شوێن ئه‌و ماڵه سێ هێنده‌ی ئه‌وان نیگه‌رانم، ئه‌وه‌ی كراوه ئه‌وه‌نده ئازار و برینێكی قوڵه مرۆڤ ناتوانێت له‌ئاستیدا بێده‌نگ بێت، ئێستاش یاسا چۆن بكات و چی بكات و هه‌ر شتێك بێت، ئێمه رازین.
دەشڵێت" بەداخەوە لێرە و لەوێ گوێمان لە هەندێک قسە دەبێت کە زیاتر ناخمان بریندار دەکات، ئەم رووداوە یەکەم رووداو و کۆتا رووداو نابن گوناحە یەکسەر بوترێ کوڕی مەسولە و رووداوی دیکە روودەدەن کەس باسی ناکات".
دووشیوانی وتیشی" خۆزگه كوڕه‌كه‌ی من بوایه له‌بری ئه‌و كوڕه و به‌درێژایی ٤٠ ساڵی ڕابردوو هیچ شتێكی وا له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا ڕوینهداوهو هه‌ردوولا خزمی یه‌كترین".