د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند" سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زاییانه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا جێی قبوڵكردنه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پێویسته به‌پێی ده‌ستور و یاسا ده‌بێت".
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له بڵاوکراوەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە" وه‌ك به‌رپرسیارێتییه نیشتمانی و ده‌ستوری و یاساییه‌كان، ھه‌روه‌ھا بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی ده‌ستوری و دیموكراسی وڵات و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق، ھاوكات له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌برێت به ئاڕاسته‌ی كێشمه‌كێش و دۆخێكی نه‌خوازراو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی گشتی بكات".
دەشڵێن" له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، چونكه خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تی حوكمڕانییه و هه‌ڵبژاردنیش مافێكی نیشتمانی و رێگه‌چاره‌یه‌كی دێموكراسی و ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك و بژارده‌كانی، بۆیه پێویسته متمانه‌ی گه‌لی عێراق به پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بگێڕینه‌وه، تاوه‌كو ھه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته مایه‌یی ھێنانه‌ئاراوه‌ی خواستی راسته‌قینه‌ی گه‌ل".
ئەوەشیان خستەڕوو: سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زاییانه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی یاسا جێی قبوڵكردنه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پێویسته به‌پێی ده‌ستور و یاسا ده‌بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ھاوكات پشتیوانی خۆمان بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌و بابه‌ته دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه، ھه‌روه‌ھا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌گرنگی ره‌چاوكردنی هه‌مو ئه‌و سكاڵا و تانانه‌ی كه به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به پیشه‌یی و به‌رپرسیارێتی و بێلایه‌نی ته‌واو".
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، کە به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات له‌به‌رچاو بگرن، و پابه‌ندبن به پاراستنی ئارامی و زمانی عه‌قڵ و دوركه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه كه دور نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی گشتی بكات، ھه‌روه‌ك دوپاتده‌كه‌ینه‌وه له‌گرنگی یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ ھێنانه‌دی داواكارییه نیشتمانییه‌كان كه چاوه‌رێ ده‌كرێت بۆ پێكھێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه گوزارشت بێت له خواستی گه‌ل و ھێنانه‌كایه‌وه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و گه‌شه‌پێدان، و كاركردن بۆ پێكھێنانی حكومه‌تێكی كارا كه كار بكات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی توانادار كه داوا ره‌واكانی خه‌ڵك روه‌و و ئاینده‌ی باشتر بھێنێته‌دی.