چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە تەواوەتی ڕەتدەکەینەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە پێکهاتووە لە هاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، نەسر، نەهجی وەتەنی، عطاء و رەوتی نیشتیمانی) لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوێستی فەرمی خۆیان ڕاگەیاند و دەڵێن" کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن".  

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن" هیوادارین کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێشێلکارییە گەورەکان ڕاستبکاتەوە کە لەکاتی هەژماردنی دەنگەکان و دوای پرۆسەکە و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان کردونی".

ئاماژە بەوەشکراوە: ئێمە ئەنجامەکان بەتەواوی رەتدەکەینەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەک بەرپرسیاری سەرەکی لەدەستدانی مافی هەڵبژاردن و خراپی ئیدارەدانی هەڵبژاردنەکە دەزانین. 


PM:11:08:16/10/2021