خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لەچەندان شوێنێ سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکردەوە

ئەمڕۆش جارێکی تر مامۆستایانی وانەبێژی لە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتن و گردبوونەوە کردەوە.

لە ناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و کەلار و قەڵادزەو رانیەو کۆیەو چەندان شارۆچکەی تری ئەو دوو پارێزگایە مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە بایکۆتکرد، مامۆستایان داوای خەرجکردنی مووچە دواخراوەکانیان و دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.

ئەمە زیاتر لە دوو هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ مانگرتن و بایکۆت و خۆپیشاندان دەکەن، لە پێناو چارەسەکردنی کێشەکانیان.



AM:10:58:17/10/2021