وەزارەتی دارایی هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری پێویستی بۆ کرا". 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن،  کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو: لە کۆتایى کۆبوونەوەکە بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت. 


PM:01:01:17/10/2021