نادین نەسیب، شاجوانی لوبنان چەند وێنەیەکی نوێی بڵاودەکرێتەوە

نادین نەسیب فاسیۆن و هونەرمەندی شۆخی لوبنانی ناسراو، چەند وێنەیەکی نوێی بڵاودەکرێتەوەو دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

نادین لە تۆڕي کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوبۆتەوەو رووخسارە جوان جەستە شۆخەکەی بۆتە مایەی سەرنجی هەوادارانی.

نادین نەسیب لە دایکبووبی ١٩٨٤ ی لوبنانە لە باوکێکی لوبنانی مەسیحی و دایکێکی تونسی، لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە دەبێت بە نمایشکاری جلوبەرگ، کۆلێژی بەڕێوەبەرایەتی کار تەواو دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەبێتە بە شاجوانی لوبنان، لە ٢٠٠٩ ەوە دەست دەکات بەکاری نواندن، لە دەیان فلم و دراما و شانۆگەریدا بەشداری دەکات و بەدەیان خەڵاتی لوبنانی و عەرەبی وەردەگرێت.

لەساڵی ٢٠١٣ ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت و دەبێت بە خاوەنی دوو مناڵ، لە ساڵی ٢٠١٩ دا جیادەبنەوە.  



PM:08:16:17/10/2021