" ئێران بەردەوامە لەگواستنەوەی هێز بۆ سەرسنوری هەرێم و هێرش بۆسەر ئۆپۆزسیۆن نزیکە "

خۆئامادەکردن و گواستنەوەی هێزی پڕ چەکی گەورە بۆ سەر سنوری هەێم کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامەو وەشاندانی گورزی سەربازی لە بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆۆژهەلآتی کوردستان لەناو هەرێمدا نزیکە.

بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت بە " سپی " کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری وەشاندنی گورزی سەربازی لە بارەگاکانی دیموکرات و کۆمەڵەی دەرکردووەو تەنها جێبەجێکردنی ماوەو لە رۆژانی داهاتوودا وەشاندنی ئەو گورزە سەربازییە جێبەجێدەکرێت.

دەربارەی درێژی ماوەی ئەو هێرشە بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەلآت لە هەرێمی کوردستان، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " هێرشێکی لە ناوکاو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا روودەدەن، وەک هێرشەکانی پێشووی ساڵی  نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا  بۆ سەر بەرەگاکانی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە.

لەو کاتەوە ئیبراهیم رەئیسی هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆک کۆمالی ئێران، فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان ئەو ولآتە لە رێگای میدیاکانیەوە چەندانجار هەڕەشەیان لە حیزبەکانی رۆژهەلآت کردووە کە لە هەرێمدان.   
  

PM:11:48:17/10/2021