دوو حیزبی کوردی بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکەن

لە کاتێکدا وردە وەردە خەریکە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق گەرمدەبێت و ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانیان کرد، هەردوو حیزبی کوردی، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەجیا بڕیاریان دا بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق نەکەن.  
کازمی فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە ئەوان لەگەڵ خەڵکدا دەمێننەوەو بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ناکەن.

هەروەها وتبووی، کە ئەوان وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.

محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە "ئێمه‌ به‌شداری هیچ گفتوگۆ و هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق ناكه‌ین."

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٠ ی تشرینی یەکەم لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق، کورد لە بەغدا بوو بە خاوەنی ٦٣ کورسی پەرلەمان.



PM:05:47:18/10/2021