مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە". 

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتی بەمیدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" یەكێتی لەگەڵ ئەوەیە كە لایەنە كوردستانییەكان لە هەرێم بە یەك بەرنامە و یەكڕیزی بچنە بەغدا و بۆ پێكهێنانی حكومەتیش گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنەش بكەن كە داواكارییەكانی كورد جێبەجێ دەكات".

ئاماژەی بەوەشکرد: كە سبەینێ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ئەنجامدەدرێت و بڕیار و بەرنامەی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.


PM:10:16:18/10/2021