لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی هەماهەنگی شیعەکان داوا دەکەن مستەفا کازمی دەستلەکار بکێشێتەوە و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی حکومەتی عێراق بدرێتە دەست بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری.
ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکدا لیژنەی هەماهەنگی شیعەکان ئەو هێزانەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتدەکەنەوە بڕیاریان دا، کە خۆپیشاندان و مانگرتن لە ناوچەی سەوز ئەنجام بدەن.
هەروەها لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داواش دەکەن، کازمی لەسەر کار لابرێت و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێت.
هاوکات جەخت لەسەر ئەوە دەکەوەنەوە، خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام دەبێت و داواش دەکەن کە لە ماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنێکی تر ئەنجام بدرێت و تێکڕای هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڕەتبکرێتەوە.
بهپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رهوتی سهدر ٧٣ كورسی، كوتلهی تهقهدوم ٣٨ كورسی، دهوڵهتی یاسا ٣٤ كورسی پهرلهمانیان لهكۆی ٣٢٩ كورسی بهدهستهێناوه.