دژی گرانی و بەرزی نرخی شتومەك گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەستپێدەكات

حیزبی شیوعی كوردستان بانگەوازێكی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندان دژی گرانی و بەرزی نرخی شتومەك. 

حیزبی شیوعی كوردستان لە بانگەوازەكەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ڕۆژ بەڕۆژ گرانبوونی سووتەمەنی و سەرجەم كاڵاكان و پێویستیەكانی ژیان كە بۆتەی هۆی دروستكردنی بارگرانی و قوڕسای زۆر لەسەر ژیان و گوزەرانی كۆی هاوڵاتیان و بە تایبەت خەڵكی هەژارو كەم دەرامەت، حزبی شیوعی كوردستان لەبەردەم پەرلەمەنی كوردستاندا گردبوونەوەیەك ڕێك دەخات". 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە داوا لە سەرجەم هاوڕێیان و دۆستان دەكەین كە بەشێوەیەكی بەرفراوانی بەشداری تێدا بكەن و دەنگی ناڕەزایەتیان بەرز بكەنەوە لە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢١ی ١٠ی ٢٠٢١ كاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانێ لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.


PM:04:12:19/10/2021