ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، کەمال کەرکوکی دەڵێت" به‌داخه‌وه به‌رپرسێكی یه‌كێتی واژۆی كردووه و لای من هه‌یه به عه‌ره‌بی نووسراوه، ده‌ڵێ ڕاكان سه‌عید، هه‌م پاریزگاری كه‌ركووك بێ هه‌م جێگر بێ تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه هێشتا یاساكه‌شی ده‌رنه‌چووه".
کەمال کەرکوک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی رایگەیاند" به‌داخه‌وه به‌رپرسێكی یه‌كێتی واژۆی كردووه و لای من هه‌یه به عه‌ره‌بی نووسراوه، ده‌ڵێ ڕاكان سه‌عید، هه‌م پاریزگاری كه‌ركووك بێ هه‌م جێگر بێ تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه هێشتا یاساكه‌شی ده‌رنه‌چووه، له ده‌ره‌وه قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن و له‌ژێره‌وه‌یش ئیشی خراپ، هیوادارین دڵسۆزانی ناو یه‌كێتی ڕێ له‌و كاره بگرن ئه‌گه‌ر هاوڕا نین، ئه‌گه‌ر نا واتای وایه خۆشیان شه‌ریكن له‌گه‌ڵیدا".
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی، دەشڵێت مافی پارتییه پارێزگاری كه‌ركووك دیاری بكا و خه‌ڵكی كه‌ركووك ئه‌و مافه‌ی پێ داون.
دەربارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت" لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه كاری له‌سه‌ر چوار بوار كردووه، سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی، كارگێڕی، لیژنه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی باش نراوه، ئێسته كاره‌كان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یكا، چونكه له ناو لیژنه‌كه، هه‌ندێ نوێنه‌ری خراپ ڕه‌فتاری عه‌ره‌ب و توركمان هه‌بوون، له‌بری ئاسانكاری، ئاسته‌نگیان دروست ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیار ده‌رچووه باره‌گاكانی پارتی بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌شگه‌ڕێینه‌وه، ده‌بوو پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌مه بكرایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بانگه‌شه، دواخرا، پێشمه‌رگه‌ش بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌بێ.