فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانى رایدەگەیەنێت" هەر هاوڵاتییەک کە بەنیازە گەشتی دەرەوە بکات، پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى هەڵگرتبێت". 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی شاری سلێمانى راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بەپێی فەرمانى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق و ئاگادارى نامەى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى ‏عیراق ژمارە (879) لە 13/3/2021 کە بەدەستمان گەیشتووە سەبارەت بەو هاوڵاتییە عیراقیانەى کە بە نیازن سەفەر ‏بکەن پێویستە رەچاوى چەند خالێک بکەن". 

مەرجەکان:

1.‏ هەر هاوڵاتییەکى (عیراقى) کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى ‏(کۆڤید – 19 )ى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏) کە لە لایەن مەڵبەندە حکومىیەکانە دەرچووبێت و دڵنیایبدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە، کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرکردنەکەی .‏

‏2.‏ ئەو هاوڵاتییەی کە ناتوانێت ڤاکسینى کۆڤید وەربگرێت یان نەخۆشى یەکى هەیە رێگرە لە وەرگرتنى ‏پێویستە راپۆرتێکى پزیشکى باوەڕپێکراوى پێبێت بیسەلمێنێت کە ناتوانێت وەریبگرێت، بەڵام پێویستە بەڵگەى پشکنینی (‏PCR-Ve‏)ى هەڵگرتبێت لە لایەن مەڵبەندە حکومییەکانە دەرچووبێت کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرەکەى.‏

‏3.‏ لینکى (‏www.iraqpass.com‏) دیارى کراوە بۆ چێکى ئەو بەڵگەنامانەى پەیوەستن بە ڤاکسینى (کۆڤید – 19 )ەوە.


PM:08:33:20/10/2021