بڕی (٤٠٠) ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەرین تەرخانکرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنی (٤٠٠) ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ئیدارەی راپەڕین.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، ئەمڕۆ پێنجشەممە حکـومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی (٤٠٠) ملیۆن دیناردا وەک ھاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەرین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە: بڕی (٢٥٠) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی (١٠٠) قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی (١٥٠) ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.


PM:02:01:21/10/2021