شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبنەو و دەگەنە ٥ پلەی سیلیزی.
ئاراس جەبار لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو ئاشکرا کرد و دەڵێت "ئەمشەو یەکێک دەبێت لەشەوە ساردەکان بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاوییەکاندا تایبەتریش لە سنوری شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانیدا وەک ناوچەکانی سنوری قەزای پێنجوێن و و چوارتا و ماوەت."
هەروەها ئەو پسپۆرە ئەوەش دەخاتەڕوو کە " پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ نێوان ٧ تا ٥ پلەی سیلیزی لە ئەنجامی کاریگەری بایەکی بەھێز و ساردی وشکەوە کە ئێستا چالاکی ھەیە لە زۆرێکی ناوچەکانی سلێمانی و دەڤەری راپەریندا."