رۆشنبیری گەورەی عەرەب حەسەن حەنەفی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێج  شەممە ٢١ ی تشرینی یەکەم نوسەر و رۆشنبیری گەورەی عەرەب، حەسەن حەنەفی لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە دوای خۆی دەیان کتێبی فەلسەفی و کەلەپور و بیری سیاسی لەسەر شارستانی عەرەب و رۆژئاوا جێهێشت.

حەسەن حەنەفی لە ساڵی ١٩٣٥ لە قاهیرە لە دایکبووە، لە ١٩٥٦ دا باکالاریۆسی لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی قاهیرە هێناوە، دواتر بە توانای مادی خۆی چووە بۆ فەرەنسا  بۆ تەواوکردنی خوێندن. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی لەساڵی ١٩٦٦ بەدەستهێناوە.

دواتر دەستی بەوانە وتنەوە کرد لە زانکۆکانی تونس وجەزائیر و مەغریب و یابان و ئەڵمانیاو ئەمەریکا.

لە ساڵی ١٩٨٧ دا گەڕایەوە قاهیرە و بەشداریکرد لە دامەزراندنی کۆمەڵەی فەلسەفەی میسری، لە ساڵی ١٩٨٩ دا بوو بە سکرتێری ئەو کۆمەڵەیە.

نوسەر لە رووی فیکریەوە بەچەند قۆناغێکی جیاوازدا تێپەڕیووە، لە سەرەتا ئیخوان موسلیمین بووە، دواتر لەگەڵ ماماۆستایانی زانکۆی سوربۆن لە فەرەنسا بیروڕای گۆڕاوە و دەستی بەنووسینی پڕۆژەی فیکری خۆی کردووە. 

لە ژیانی نووسینیدا چەندان خەڵاتی جیاجیای لەسەر کتێب و نووسینەکانی وەرگرتووە.



AM:12:36:22/10/2021