نرخی مریشک هەرزان کرا

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبەوونەوە کردبوو، لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوە. 

بەگوێرەی زانییارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ شەممە نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆ مریشک لە دووکانەکاندا بە دوو ھەزار و ٧٠٠ دینار دەفرۆشرێت. 

ڕۆژی ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵ نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی هۆکاری گرانبونی نرخی مریشک لەبازاڕەکانی هەرێم ئاشکراکرد و وتی" بەرزبونەوەی نرخی عەلەف و جوجكە و غاز و گاز و دەرمان و هەموو پێداویستیەكان بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە وایكردووە نرخی مریشك زیاتر بەرزبێتەوە". 

لەماوەی ڕابردوو نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ھەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە نزیکەی چوار ھەزار دینار، بەوەش هاوڵاتیان لەبەرزبونەوەی نرخەكەی نیگەران بوون. 


PM:01:28:23/10/2021