تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٢٠٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٥٠ هەزار و ٢٧ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٩٣٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٨٤ هەزار و ٤٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە.