بەهۆی پشتگیركردنی مالیكی پارتی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ ده‌ركرد

سایتی‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ فازل به‌رواری‌، فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌ی‌ ئاڵتوونی‌، كه‌ فیرقه‌یه‌كی نزیكه‌ له‌ مالیكی، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نیا ئه‌فسه‌رێكه‌ له‌ سوپاكه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

 سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، "(فازڵ بەرواری) بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی مالیكییە. جەختیش دەکاتەوە کە، "كاركردن و لێدوانەكانی ئەم ئەفسەرە پەیوەندی بەخۆی و سوپاكەی مالیكییەوە هەیە و لەسەر كوردستان و پارتیی هەژمار ناكرێت."

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی،  "ماوەیەكە لە هەندێ میدیا و دەزگای ڕاگەیاندنی كوردستانی و عێراقی ناوی (فازڵ بەرواری) دێت كە بەرپرسی فیرقەی ئاڵتوونیی هێزەكانی (مالكی)-یە و وای بڵاو دەكەنەوە كە ناوبراو سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیەنین كە (فازڵ بەرواری) بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی (مالیكی)-یە و كاركردن و لێدوانەكانی ئەم ئەفسەرە پەیوەندی بە خۆی و سوپاكەی (مالیكی)-یەوە هەیە و لەسەر كوردستان و پارتیی هەژمار ناكرێت."



PM:02:44:08/07/2014