ئەو لایەنانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم ناڕازین ئەمشەو لە ماڵی نوری مالیكی، سەرۆكی ئیتیلافی دەوڵەتی قانون كۆبونەوە و داوا دەكەن لە سەرجەم وێستگەكان دەنگەكان بەدەست بژمێردرێنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوى کۆتایی کۆبوونەکە، هێزە ناڕازییەکان ئەنجامى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار دەکەن دەستوەردان بکات بەو پێیەى پارێزەرى دەستورە، بۆ ئەوەى دۆخەکە بەرەو خراپتر هەنگاو نەنێت.
باس لەوەشکراوە: داواش دەکەن سەرلەنوێ
مامەڵە لەگەڵ تانەکاندا بکرێت و پرۆسەی دوبارە بژاردنەوەی دەنگەکان بەدەستی لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی شەفاف ئەنجام بدرێت و هەڵەكان راستبكرێتەوە.
لەكۆتاییدا ئامادەبوانی كۆبونەوەكە سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کە، داوای دادپەروەری و گەڕاندنەوەی ماف دەکەن و ئێمەش پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ داوا ڕەواکانیان.