دهۆک.. بە هۆکارێکی نادیار مێردمنداڵێكی تەمەن (١٧) ساڵ به‌ چه‌قۆ كوژرا

پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بە چەقۆ کوژرا". 

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی شەڕی نێوان دوو هاوڵاتی لە گوندی قەسارا سەر بە قەزای سیمێڵ مێردمنداڵێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) کوژرا". 

ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و تائێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌. 


PM:04:50:25/10/2021