مالیكی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سیسیەوە دەكات

ئەمڕۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی كردووە بە فەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسرەوە.

بە پێی هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز سەرچاوەیەكی تایبەت ئاشكرایكردووە" ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق نوری مالیكی لە رێگەی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی كردووە بە عەبد فەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر."

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا باس و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عیراق كراوە.

ئەو سەرچاوەیە  كەنەیستووە ناوی ئاشكرا بكرێت راشگەیاند" سیسی جارێكی دیكە پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ عیراق لە دژی تیرۆر دەربڕیووە و رەتیشیكردۆتەوە كە ئەوان لەگەڵ دابەشبوونی عیراقدا بن."

لە ماوەی رابردوودا، سەرۆك كۆماری نوێی میسر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە جیابوونەوەی كوردستان لە عیراق كارەساتە. و پێشتریش بە  ئەمریكای وتووە كە داعیش روو لە عیراق و ئەردەن و سعودییە دەكەن



PM:05:44:08/07/2014