نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمشەو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هات و ڕێژەیەک لە بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلارو ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٤ دۆلارو ٦٧ مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا پەیوەندی بە کەمی بڕی نەوتەوە هەیە لە بازاڕە جیهانییەکان، هاوکات پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ناوچەی هاوکاری و گەشەپێدانەوە هەیە.


PM:11:30:26/10/2021