سەرۆکی هەرێم ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێکی قەزای شارەبان دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێکی قەزای شارەبان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە توندترین دەستەواژەکان سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییە تاوانکارەکەی داعش دەکەین بۆسەر کەسوکارمان لە دیالە". 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" بە توندترین دەستەواژەکان سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییە تاوانکارەکەی داعش دەکەین بۆ سەر کەسوکارمان لە دیالە".

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەو هێرشە جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان بە بەهێزی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانمان لە دژی ئەم هەڕەشەیە کە هێشتا دەمانکاتە ئامانج، رەحمەت بۆ شەهیدەکان و چاکبونەوە بۆ بریندارەکانمان، دڵمان لەگەڵ کەسوکارمانە لە شارەبان، هاوبەشی کۆستە بەئازارەکەیانین.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادییە لە باكوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە، لە ئەنجامی رووداوەکە ١١ كەس كوژران و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەش برینداربوون. 


PM:01:27:27/10/2021