وادەی بارانبارین لە شارەکانی هەرێم راگەیەندرا

دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات رۆژی شەممە باران لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ببارێت. 

دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان هەوراوی دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات و رەنگە هەوروبروسکەشی لەگەڵدابێت.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە لە راگەیەندراوی دەستەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی هەینی دەبن کەلە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست هیچ گۆڕانکارییەک نابێت، بەڵام لە باشوری وڵات کەمێک بەرزدەبنەوە".

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات کە لە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ و ٣١ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوێنێش لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمدا بەرێژەیەکی کەم بەفر باری بوو.



PM:09:49:27/10/2021