وەزیری خوێندنی باڵا: سیستمی خوێندن لە هەرێم لە مەترسیدایە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت کارەسات روودەدات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" سیستمی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لە بنەڕەت و ئامادەیی و خوێندنی باڵا ئەگەر چارەسەرنەکرێن لەبەردەم کارەساتی گەورەدایە". 

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پڕۆسەی زانکۆ لاین بەشێوەیەکی سەرکەوتو هاوشێوەی ساڵانی پێشوتر بەوپەڕی رەچاوکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوە و هیچ جۆرە خەلەلێک نیە خۆشبەختانە".

ئاماژەی بەوەشکرد" داواکاری ئەو خوێندکارانەی کە ٩٩یان هێناوە و لە کۆلێجی پزیشکی وەرنەگیراون رەوایە و من پشتگیریان دەکەم، کێشەکە تەنها لە کۆلێجی پزیشکیدا نییە هەموو کۆلێجەکانی دیکەش کێشەیان هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی زانکۆکان بابەتی وەرنەگیرانی ئەو خوێندکارانەی نمرەی ٩٩یان بەدەستهێناوە تاوتوێ دەکەن و راپۆرت پێشکەشی من دەکەن و منیش پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەم و هەوڵ دەدەین بابەتەکە چارەسەر بکەین. 

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستی هۆشداریدا لەوەی کە" سیستمی خوێندن بە بنەڕەت و خوێندنی باڵاوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەبەردەم کارەساتی گەورەدایە، هیوادارم هەموولایەک کە مەعنین بەو بابەتە لەگەڵمان بن".


PM:03:32:28/10/2021